گرێیەکی 16 کیلۆیی لە ھەناوی کەسێک دەرھێنرا

گرێیەکی 16 کیلۆیی لە ھەناوی کەسێک دەرھێنرا
لەبەغداد گرێیەک لەھەناوی ژنێکدا دەرھێنا کە زیاتر لە 16 کیلۆ بووە.

لەنەخۆشخانەیەکی بەغداد گرێیەک لە ھەناوی ژنێکدا دەرھێنرا کە کێشەکەی 16 کیلۆو 500 گرام بووە، دکتۆر ئلوفەت محەمەد بەرێوەبەری نەخۆشخانی عەلەوی لە بەغداد رایگەیاندووە تیمێکی پزیشکی توانیویانە بەسەرکەوتوویی گرێیەک لە ھەناوی ژنێکدا دەربھێنن کە تەمەنی لە30 ساڵدایە و پێشتر بۆماوەیەکی درێژ گیرۆدەی ئازارێکی بەردەوام بووە، ئەوەش یەکێکە لەو گرێ گەورانەی کە لەمێژووی زانستی پزیشکیدا جێگەی سەرەنجن، نەخۆشەکە دوای نەشتەرگەرییە بارودۆخی ئاسایی بووەتەوەو بەردەوامە لەوەرگرتنی چارەسەری پزیشکی .