کچ و زاواکەی ترامپ کاندیدن بۆ سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی

کچ و زاواکەی ترامپ کاندیدن بۆ سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی
ivanka and jared

ئیڤانکای کچی دۆناڵد ترامپ وجارید کۆشنەری ھاوسەری دیارترین کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی.

رۆژنامەی ( فایننشاڵ تایمز)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ھەریەکە لە ئیڤانکای کچی دۆناڵد ترامپ و جارید کۆشنەری ھاوسەری و نیکی ھالی نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دیارترین کاندیدن بۆ سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی.

جیم  یونگ کیم سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی لە سەرەتای مانگی داھاتوودا دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و تا دانانی سەرۆکێکی نوێ  بەڕێوەبەری جێبەجێکار ئەرکەکە بەڕێوەدەبات.

بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە تا ناوەراستی مانگی نیسانی داھاتوو پرۆسەی ھەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکی بانکەکە بەردەوام بێت. پۆستی سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ کارمەندێکی ئەمریکا تەرخانکراوە، بەو پێیەی ئەو وڵاتە یەکێکە لە بەشدارە سەرەکییەکانی ئەو بانکە، ھەڵبژاردنی سەرۆکیش لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگارانی بانکەکەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت.