چاندنەوەی گوێی سەربازێک دوای ھەڵگرتن و لکاندنی بەقۆڵییەوە

چاندنەوەی گوێی سەربازێک دوای ھەڵگرتن و لکاندنی بەقۆڵییەوە
پزیشکانی سەنتەرێکی پزیشکی سەر بەسوپای ئەمریکی، توانیان کاری بەستنەوەو چاندنەوە بۆ گوێی سەربازێک بکەن، دوای ئەوەی لە ڕوداوێکی ھاتوچۆدا گوێی لەدەستدابوو.

ئەو سەربازە پێشتر گوێی لەژێر پێستی قۆڵیدا ھەڵگیرابوو، بۆئەوەی بتوانرێت بەکاربھێندرێتەوەو جارێکی تر گەشە بکاتەوە.

لەوبارەیەوە کۆلۆنیل ئۆین جۆنسن، ئاماژەی بەوەدا کە، ھەرکەسێک ئەو سەربازە نەناسێت، دوای ٥ ساڵ ناتوانێت جیاوازی لەنێوان ھەردوو گوێی دا بکات.