پەرلەمانتاران رەخنە لە ناوەرۆکی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩ دەگرن.

پەرلەمانتاران بەدووری دەزانن لەم مانگەدا پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت.


پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنەو تێبینییەکی زۆریان لەسەر بڕگەو ماددەکانی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ ھەیەو بەدووریشی دەزانن بتوانرێت لەم مانگەدا پرۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕێنرێت.