ناکۆکی نێوان ترامپ و دیموکراتخوازەکان حکومەتیان پەکخستوە

ناکۆکی نێوان ترامپ و دیموکراتخوازەکان حکومەتیان پەکخستوە

٢٢ رۆژە بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکا بەھۆی ناکۆکی سەرکردەکانی دیموکراتخوازەکان و دۆناڵد ترامپ پەکیان کەوتووە. کە بەھۆی دروستکردنی دیواری سەر سنوری مەکسیک دروست بووە.

ئەو ماوەیەش لە پەکەوتنی دامودەزگانی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکا بە درێژترین ماوە لە مێژووی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە مانگێک لەمەوبەر ترامپ لە میانەی کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرکردەکانی دۆموکراتخوازەکان بەئاشکرا رایگەیاند بەرپرسیارێتیی پەککەوتنی حکومەت لەئەستۆ دەگرێت. تەنانەت ترامی ئەوەی وتووە ئەگەر پێویست بێت ئەو ماوەیە با بۆ چەندین ساڵ بێت.