لەعێراق دوو رۆژی تر دەکرێتە پشوو

لەعێراق دوو رۆژی تر دەکرێتە پشوو
حکومەتی عێراق لەرێگەی پڕۆژەیەکەوە رۆژەکانی پشووی ساڵ رێکدەخاتەوە، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ دانانی چەند رۆژێکی تر بە پشوو کە ھێشتا بەرەسمی دیاریی نەکراون،
 ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرای کردووە،  لەرێگەی پرۆژەیەکەوە ئەنجومەنی نوێنەرانیان راسپاردووە بۆئەوەی پرۆژەی یاسای پشووەکان ھەموار بکرێتەوە، بەپێی ھەموار نوێیەکە ٢٥ی ١٢ی ھەموو ساڵێک بەرەسمی دەکرێتە پشوو بەبۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی  عیسای مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت، ھەروەک ١٠ی کانونی یەکەم کە ھاوکاتە لەگەڵ رزگار کردنی عێراق لەدەستی داعش بکرێتە رۆژی نیشتیمانی و ببێت بە پشووی رەسمی.