لایەنەکانی خۆرئاوا داوای دیالۆگی جدی لە دیمەشق دەکەن

لایەنەکانی خۆرئاوا داوای دیالۆگی جدی لە دیمەشق دەکەن

لایەنەکانی خۆرئاوای کوردستان پێشوازی لە لێدوانێکی فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە دیالۆگی نێوان کورد و دیمەشق دەکەن و داوا لە حکومەتی سوریا دەکەن لەداواکارییەکانیدا جدی و شەفاف بێت.

ھەروەھا بەشێک لە لایەنەکانی خۆرئاوا پێیان وایە حکومەتی سوریا جدییە لە داواکاری دیالۆگ لەگەڵ نوێنەرانی کورد و بەپێویستی دەزانن لایەنە سەرەکییە کاریگەرەکان پرۆژە یەکیان ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سوریا. فەیسەڵ مقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە، دیالۆگ لەگەڵ کورد کاراکراوەتەوەو ھیچ رێگەیەکیان نیە جگەلە دیالۆگ