قەرزەکانی سەر عێراق 126 ملیارد دۆلاری تێپەڕاندووە

قەرزەکانی سەر عێراق 126 ملیارد دۆلاری تێپەڕاندووە
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، قەرزەکانی سەر عێراق 126 ملیاری تێپەڕاندووە.

محەمەد دەراجی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: قەرزەکانی سەر عێراق 126 ملیارد دۆلاری تێپەڕاندووە و ئەوەش جێگەی مەترسییە. ھاوکات بانکی ناوەندیی عێراق لەرێگەی قەواڵەکان و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار پشتیوانی لێدەکات، دەراجی ئاشکرای کردووە، ھەموارکردنەوەی بودجە لە ئاستی پێویستدا نییە و حکومەت تا ئێستا حساباتی کۆتایی ئاراستەی پەرلەمان نەکردووە و ئەوەش کەوتووەتە ئەستۆی حکومەتی نوێی عێراقەوە، بەرای ئەو پەرلەمانتارە ئەو پرۆژە بودجەیەی ئێستا ھەیە دوورە لە پلان و بەرنامەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی.