شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
شەپۆلێکی بەفرو باران روودەکاتە هەرێم

شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە رۆژی یەکشەمەشەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێویەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە لەسەرجەم شارەکانی ھەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پێشبینی بەفربارینیش دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکان.

لەراگەیەندراوەکەی کەشناسی ھەرێمدا ھاتووە، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزدەبنەوە، بەڵام دوبارە لەکۆتایی ھەفتە پلەکانی گارما بۆ سفر و ژێر سفر نزم دەبێتەوە.