شۆفێرێکی ئێرانی لەدەروازەی باشماخ گیانی لەدەستدا 

شۆفێرێکی ئێرانی لەدەروازەی باشماخ گیانی لەدەستدا 
دەروازەی باشماخ

بەھۆکاری مانەوەی زۆر لە ناو ئۆتۆمبێل و ھەڵمژینی غاز دوو شۆفێرانی لە دەروازەی باشماخ تەندروتسییان تێکدەچێت و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەکێکیان گیانلەدەستدات.

بنکەی تەندروستی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، پۆلیس و ئاسایشی باشماخ دوو شۆفێریان گەیاندۆتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پێنجوێن، دوای ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەر بۆ یەکێک لە شۆفێرەکان باری تەندروستی تاڕادەیەک جێگیر بووە، بەڵام شۆفێرێکیان کە تەمەنی ٤١ ساڵە گیانی لەدەستداوە.

رونیشیکردۆتەوە ئەو دوو شۆفێرە خەڵکی شاری شیرازی ئێرانن و بەھۆکاری مانەوە لەناو ئۆتۆمبێل و غاز لێدان تەندروستییان تێکچووە.