سوریا بەرپەرچی ھێرشێکی ئیسرائیل دەداتەوە

سوریا بەرپەرچی ھێرشێکی ئیسرائیل دەداتەوە

سوریا بەرپەرچدانەوەی ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ئامانجێکێک لە نزیک دیمەشق دەداتەوە.

 ئاژانسی ھەواڵی سوریا سانا بڵاویکردەوە، فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل  چەند موشەکێکیان ئاڕاستەی دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت کردوە و بەرگریی ئاسمانیی سوریاش زۆربەی موشەکەکانیان خستۆتەخوارەوە. ، ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەیەک لە موشەکەکان گەنجینەیەکی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقیان پێکاوە.  

تائێستا ئیسرائیل چەندینجار بۆردومانی ناو خاکی سوریای کردوە لە ھەوڵێکدا بۆ سنوردارکردنی ھەژمونی ئێران لە سوریا کە پشتیوانیی حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات لەو جەنگەی زیاتر لە ٧ ساڵە بەردەوامە. ئیسرائیل ھیچ راگەیەنراوێکی سەبارەت بە بۆرردومانەکەی شەوی رابردوو بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام پێشتر کاربەدەستێکی باڵای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردوە وڵاتەکەی لەماوەی ٢ ساڵی رابردودا زیاتر لە ٢ سەد ئامانجی لەناو خاکی سوریا پێکاوە.