روسیا ئاستی بەرھەمی نەوتی کەمکردۆتەوە

روسیا ئاستی بەرھەمی نەوتی کەمکردۆتەوە

روسیا لەمانگی کانونی دووەمدا بڕی بەرھەمی نەوتی بەڕێژەی ٣٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمکردۆتەوەو پابەندی رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بووە.

ئەلکسەندەر نۆڤاک وەزیری وزەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە چوارچێوەی پاەبەندبوون بە رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، لەمانگی کانوونی دووەمدا بە بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بڕی بەرھەمھێنانی نەوتی بەرێژەی ٣٠ ھەزار بەمیل لە رۆژێکدا کەمکردۆتەوە.

ئاژانسی ھەواڵی (تاس)ی روسیا لەزاری وەزیری نەوتی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردۆتەوە، کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمی نەوت بەردەوام دەبێت و لەم مانگەدا دەگاتە ٥٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

لە حەوتی کانونی یەکەمی رابردوو وڵاتانی ئۆپیک و روسیا رێککەوتن لەسەر ئەوەی لەسەرەتای ئەمساڵەوەو بۆ ماوەی شەش مانگ ئاستی بەرھەمی نەوت بە رێژەی ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.