روسیا سێ گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان رێکدەخات

روسیا سێ گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان رێکدەخات
 لەساڵی داھاتوودا روسیا سێ گەشتی بۆشایی ئاسمان بۆ بنکەی بایکۆنوری ئاسمانی رێکدەخات، 
سەرچاوەیەک لە دامەزراوەی پیشەسازی موشەکەکان و بۆشایی ئاسمانی روسی رایگەیاندووە، لەسەرەتای مانگی ئازاری داھاتوودا یەکەم گەشت ئەنجام دەدرێت و لەمانگی حوزەیران و تەموزی داھاتووشدا دوو گەشتەکەی تریش ئەنجام دەدرێن.
بۆ گەشتی یەکەم کە ناوی گەشتی سۆیۆز ئێم ئێسە، بەبێ فڕۆکەوان ئاراستە دەکرێت ئەوەش بۆ یەکەمدارە موشەکی سۆیۆز (٢.١ ئەی) بۆ ئەو مەبەستە بەکاربھێنرێت ئەوەش بۆ تاقیکردنەوەیەو پاشان گەشتی تر رێکدەخرێن.