دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: ھێزی ئەمریکا لە بەغداد بڵاوەی پێنەکراوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: ھێزی ئەمریکا لە بەغداد بڵاوەی پێنەکراوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ھەوڵی بڵاوبونەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بەغداد رەتدەکاتەوە.

جیھاد دەراجی بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاندوە، ئەو ھەواڵەی بڵاوکراوەتەوە لەسەر بڵاوەپێکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادو دەوروبەری دوورە لە راستییەوە.

دەراجی راشیگەیاندوە، پێویستە کەناڵەکانی راگەیاندن وردبن لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و پیشەییانە کار بکەن تا متمانە لەدەستنەدەن.

پێشتر ھەندێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاویانکردەوە، ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر رێگەی سەرەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادو لەناو فڕۆکەخانەکە بڵاوەیان پێکراوە بێئەوەی ھیچ ھۆکارێک ئاشکرا بکرێت.