دوای 3مانگ لە ھەڵبژاردن لایەنەکانی ھەرێم رێکنەکەوتوون

دوای 3مانگ  لە ھەڵبژاردن لایەنەکانی ھەرێم رێکنەکەوتوون

داوا دەکرێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھاوڵاتیان لەبەرچاو بگرن.

زیاتر لەسێ مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و تائێستاش لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە رێکەوتن و کابینەی نوێی حکومەت پێکنەھاتووە.

چاودێرانی سیاسیش بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا بە گرنگی دەزانن حزب و لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندی خەڵک لەبەرچاو بگرن و رێکبکەون لەسەر پێکھێنانی حکومەت و بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ خزمتکردنی ھاوڵاتیان دابنێن.