داھێنانی حەبێک بۆ فێربوونی زمان

داھێنانی حەبێک بۆ فێربوونی زمان
لە وەرچەرخانێکی زانستی نوێدا، بە بەکارھێنانی حەبێک فێری زمان دەبیت.

زانایەکی ئەمریکی لەئەنجامی توێژینەوەیەک رایگەیاندووە، تاقیکردنەوە لەسەر جۆرێک حەب کراوە کە بەکارھێنەرانی فێری زمانێکی نوێ دەکات، ئەوەش بە وەرچەرخانێکی زانستی دادەنرێت و شێوازی فێربوونی زمان دەگۆڕێت.

 ئاماژە بەوەشکراوە ئەو بیرۆکەیە پشتیبەستووە بە پێشخستنی توانا مێشکیەکان بۆ زیاتر لەتوانای سروشتی مێشک و ئەو بیرۆکە زاڵانەی لەسەر مێشکن. و لەئەگەری سەرکەوتنی ئەو بیرۆکەیە شۆڕشێکی گەورە دەبێت لەبواری فێرکردن، چونکە دەبێتە ھۆی گەیاندنی زانیاری لەرێی خواردنی حەبەوەو توانای چەسپاندنی زمانێکی ھەیە لای بەکارھێنەر بە بێ ھیچ ھەوڵ و ماندوبونێک.

زاناکان جەخت لەوەدەکەنەوە لە ١٠ ساڵی داھاتوو بەشێوەیەکی بەربڵاو ئەو کاریگەرییە راستەوخۆیانە دەبینین لەسەر مێشکی مرۆڤ، کە ئەمەش بە دوو رێگەیە،رێگەی ناوەکی و رێگەی دەرەکی مێشک. وتیشی: دەگونجێت لەرێگەی خوێنیشەوە زانیاری بگەیەندرێتە مێشک، ئەمەش ئێمەی گەیاندۆتە ئەو باوەڕەی بەکارھێنەرانی ئەو حەبانە دەتوانن فێری زمان ببن.