داعش 3 ھاوڵاتی کورد لەبەرامبەر 35 ھەزار دۆلار ئازاد دەکات

داعش 3 ھاوڵاتی کورد لەبەرامبەر 35 ھەزار دۆلار ئازاد دەکات

گروپی تیرۆریستی داعش  سێ ھاوڵاتی کوردی دانیشتوی گوندێکی سەر بە قەزای خورماتوو لەبەرامبەر ٣٥ ھەزار دۆلار ئازاد دەکات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خورماتوو بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا گروپی تیرۆریستی داعش سێ ھاوڵاتی کوردی دانیشتوی گوندی ( پارە پارە)ی سەر بە قەزای خورماتووی رفاند، ئەو سێ ھاوڵاتیە  لەبەرامبەر ٣٥ ھەزار دۆلار لەلایەن داعشەوە ئازادکران.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، لەدوای دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم، بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستبووە، ئەوەش ھۆکارێک بووە بۆ زیادبوونی چالاکییەکانی داعش ، ھەروەھا گەڕانەوەی  عەرەبە ھاوردەکانیش بۆ گوندە  کوردنیشیینەکان بۆتە مەترسی بۆ سەر ھاوڵاتیانی کورد لە سنورەکە.