حکومەتی عێراق بە ژمارەی پشووە رەسمییەکاندا دەچێتەوە

حکومەتی عێراق بە ژمارەی پشووە رەسمییەکاندا دەچێتەوە

کێشەی پشووە رەسمییەکان لە عێراق بۆتە کێشەیەکی ئاڵۆزو حکومەتیش لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی پێکدەھێنێت.

سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق بە رۆژنامەی (خلیجیە)ی راگەیاندوە،  حکومەتی عێراق لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پشوەکان، بەو پێیەی یەکێکە لەبابەتە ئاڵۆزەکان و لەزۆر بۆنەدا کراوە بە پشوو.

ھۆکاری زۆری پشوەکان دەگەڕێتەوە بۆ فرە پێکھاتەیی عێراق و ھەر پێکھاتەیەک چەندین بۆنەو جەژنی ھەیە، بەوھۆیەشەوە ھەموان ھەستدەکەن کە گرنگە ئاھەنگەکانیان بگێڕن، بۆیە حکومەتە ھەنگاوی ناوە بۆ پێکھێنانی لیژنەیەک کە لایەنی سەرەکی بۆ یەکلاییکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافە.

لە کۆی ٣٦٥ رۆژی ساڵێک، لەعێراق ١٢٤ یان پشوە کە دەکاتە ٣٣%ی کۆی رۆژەکانی ساڵەکە، لە تەمموزی ساڵی ٢٠١٥ شدا ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای پشوە رەسمییەکان کردو لەلایەن ھەندێک کوتلەی سیاسییەوە روبەڕوی چەندین رەخنە بۆوە.