تیروپشکی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ راکێشرا

تیروپشکی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ راکێشرا
تیروپشکی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ راکێشرا و چەندین یاری گرنگ و ئاگرین لەخۆدەگرێت کە لەو قۆناغەدا یاری لوتکە لە نێوان بایرن میونشن و لیڤەرپوڵ دەبێت.

لە تیروپشکەکەدا  یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوان لە قۆناغی ١٦ دا روبەڕووی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام دەبێتەوە.

ھەروەھا یانەی بارسێلۆنا روبەرووی یانەی لیۆنی فەڕەنسی دەبێتەوە، یانەی مان یونایتد لەو قۆناغە ئەرکی قورسە و بەرامبەر بە یانەی پاریس سان جێرمان یاریدەکات.

لەلایەکی ترەوە یانەی رۆما لە قۆناغی ١٦ روبەرووی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی دەبێتەوە.

ھەروەھا یانەی مان سیتی لەو قۆناغەدا بەرامبەر بە یانەی شاڵکە  یاریدەکات، جگەلەوەش یانەی یۆڤانتۆس ئەرکی قورسە و روبەرووی یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید دەبێتەوە.

لە کۆتایشدا یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی روبەرووی یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی دەبێتەوە.