ترامپ: دانوستانە بازرگانی لەگەڵ چین بەرەو پێشچووە

ترامپ: دانوستانە بازرگانی لەگەڵ چین بەرەو پێشچووە
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دانوستانەیان لەگەڵ چین بۆ رێگریکردن لە جەنگی بازرگانی، پێشکەوتنی بەرچاوە بەخۆوە بینیوە.

ترامپ لە تویتێکدا رایگەیاندووە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "شی جی بینگ" سەرۆکی چین ئەنجامداوە و، لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی بازرگانیش لەگەڵ ئەو وڵاتە نزیک بوونەتەوە.

ترامپ ئەوەشی نوسیوە  ئەو رێککەوتنە ئەگەر ئەنجام بدرێت رێککەوتنێکی گشتگیر دەبێت و سەرجەم ئەو خاڵانە لەخۆدەگرێت کە ناکۆکی نێوان واشنتۆن و بەیجینگی لە رووی بازرگانییەوە دروست کردووە.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا، سەرۆکانی ئەمریکا و چین رێککەوتن، سەپاندنی باجی گومرگی زیاتر بەسەر کاڵا ھاوردە کراوەکانیاندا دوا بخەن.