بەم شەربەتە لە بەردی زراو و گورچیلە رزگارت دەبێت

بەم شەربەتە لە بەردی زراو و گورچیلە رزگارت دەبێت

بەپێی توێژینەوەکان ٪١٠ی خەڵکی جیهان تووشی بەردی گورچیلە دەبن و هۆکارەکەشی کەمی ئاو خواردنەوە و زۆر خواردنی خواردنە سوێر و شیرینەکان و کەمی جوڵە و قەڵەوییە لەگەڵ چەند هۆکارێکی دیکە.

بۆ ڕێگری کردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەبێت هەمیشە ئەوەت لەیاد بێت کە ئاوێکی زۆر بخۆیتەوە، لێرەدا چۆنیەتی دروستکردنی شەربەتێک دەخەینە ڕوو کە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە.

پێکهاتەکان:

  • یەک سێو

  • چوار قاش شووتی بە ناوکەکەیەوە

  • یەک لیمۆ

  • یەک پرتەقاڵی پاککراو

  • چوار پارچە سەهۆڵ

هەموو پێکهاتەکان لە عەسارە بدە و ڕۆژانە بیخۆرەوە.