بەرەی عەرەبی یەکگرتوو لە کەرکوک راگەیەنرا

بەرەی عەرەبی یەکگرتوو لە کەرکوک راگەیەنرا

ژمارەیەک حزب و کەسایەتی سیاسی پێکھێنانی بەرەیەکی نوێی عەرەبییان لەشاری کەرکوک بەناوی "بەرەی عەرەبی یەکگرتوو"راگەیاند. ئەو لایەنانە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەرەکەیان ژمارەیەک لایەنی سیاسی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و مامۆستا و ئەکادیمی سەربەخۆی لەخۆ گرتوەو ھەنگاو بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانی پێکھاتەی عەرەب لەکەرکوک دەنێن و لەگەڵ پێکھاتەکانی تری شارەکەدا کێشەکانی کەرکوک بەگفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەردەکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر حزب و لایەنە عەرەبییەکانی شارەکە خۆیان لەناو ئەنجومەنێکدا بەناوی ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی رێکخستبوو.