بانکی نێودەوڵەتی: گەشەی ئابوری عێراق بەرزترین رێژە تۆمار دەکات

بانکی نێودەوڵەتی: گەشەی ئابوری عێراق بەرزترین رێژە تۆمار دەکات
بانکی نێودەوڵەتی

بەپێی راپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتی لەساڵی ٢٠١٩ دا تێکڕای گەشەی ئابوری  چەند وڵاتێکی عەرەبی بەرزدەبێتەوەو عێراقیش بەرزترین گەشەی ئابوری تۆمار دەکات.


بانکی نێودەوڵەتی  لەراپۆرتێکدا بەناونیشانی ئاسۆکانی ئابوری جیھانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئاسمانێکی لێڵدا ئاشکرایکردوە، گەشەی وڵاتانی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو بە رێژەی ٢.٦% ھەڵکشان بەخۆوە دەبینێت بە پشتیوانی جموجوڵی وەبەرھێنانیان لەسەر ئاستی ئەو وڵاتانەی کە ھەناردەکاری نەوتن.

 راپۆرتەکەی بانکی نێودەوڵەتیش لەسەر گەشەی ئابوری عێراق رایگەیاندوە، لەساڵی ٢٠١٨ دا گەشەی ئابوری عێراق ١.٩% بوە، پێشبینی دەکرێت رێژەی گەشەسەندنی ئابوری بۆ ساڵی ٢٠١٩ بگاتە ٦.٢% کە بەرزترین رێژەیە لەناو وڵاتە عەرەبییەکاندا.