ئەندامێکی دیموکراتەکانی ئەمریکا خۆی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو کاندید دەکات

ئەندامێکی دیموکراتەکانی ئەمریکا خۆی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو کاندید دەکات

دیموکراتەکانی ئەمریکا لە خۆئامادەکردندان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠ ی وڵاتەکەیان و دووەم ئەندامی ئەو حزبە بڕیاریدا خۆی کاندید بکات.

  تولسی گابارد پەرلەمانتاری دیموکراتەکانی ئەمریکا کە بەشداری لە شەڕی عێراقدا کردووە،  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ( سی ئێن ئێن) رایگەیاند، بڕیاریداوە خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠ کاندید بکات و ھەفتەی داھاتووش  راگەیەنراوێکی رەسمی لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

گاباردی تەمەن ٣٧ ساڵ  رونیشیکردۆتەوە، لە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا جەختدەکاتەوە لەسەر  دۆسیەی شەڕو ئاشتی.

ئەوەش لەکاتێکدایە  پێشتر ئەلیزابێز وارن سیناتۆری دیموکراتەکانی ئەمریکا لە رۆژی ٣١ی کانونی یەکەمی رابردوو رایگەیاند لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتی  خۆکاندیدکردنی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.