ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبێتەوە. 

کۆبوونەوەکە سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و ئەنجومەنی ناوەند، چۆنێتی بەشداری کردنیان لە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دوایین پێشھاتەکان لەوبارەیەوە تاوتوێ دەکەن. 

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە دوێنێش، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبۆوە و، لەتیف شێخ عومەر  وتەبێژی یەکێتی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەکۆی دەنگ کۆک بووە لەسەر پشتیوانیکردنی وەفدی دانووستانکاری یەکێتی بۆ لێکتێگەیشتنەکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.رەتیشیکردەوە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی تەنھا لەرێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بووبێت، بەڵکو رێکەوتنەکە ئەنجامی گفتوگۆ و دانووستان بووە کە ماوەیەکی زۆری خایاندووە.

وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا رێکەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی ئیمزا بکرێت.