ئەمریکا ھیچ وڵاتێکی تر لە سزاکانی سەر ئێران نابەخشێت

ئەمریکا ھیچ وڵاتێکی تر لە سزاکانی سەر ئێران نابەخشێت

ئەمریکا ھیچ وڵاتێکی تر لە سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران نابەخشێت.

برایان ھۆک لێپرسراوی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەروەی ئەمریکا رایگەیاند بەخشینی ھەندێک وڵات لە سزاکان و رێگەدان بە کڕینی نەوتی ئێران بۆ ماوەیەکی کاتی ئامانج لێی رێگریکردن بووە لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت، 
ئەولێپرسراوەی ئەمریکا ھیچ ئاماژەیەکی بە ھەنگاوی داھاتوی وڵاتەکەی نەکردوە لەدوای کۆتایی ھاتنی ئەو وادەیەی بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراوە.

 مانگی تشرینی دووەمی رابردوو  قۆناغی دوەمی سزاکانی ئەمریکا لەدژی ئێران خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو سزایانەش کەرتی نەوت و بانکداریی ئێرانی گرتەوە. ھاوکات ئەمریکا ٨ وڵاتە جیھانی لەو سزایانە بەخشی و رێگەی پێدان بۆ ماوەی ٦ مانگ نەوت لە ئێران بکڕن.