ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوەو پرسی بودجەو پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا نیە.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە دەنگ لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەدرێت لەسەر ئاگر کەوتنەوەکەی زیندانی ژنانی ئەعزەمیە، ھەروەھا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەکانی ئەنجومەنی نوێنەراندا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانیش تا ئێستا ناکۆکیی لایەنەکان لەسەر کاندیدانی ئەو وەزارەتانەی پرنەکراونەتەوە بەردەوامەو تا ئێستا نەگەیشتونەتە تەوافوق بۆ پێشکەشکردنی کاندیدەکان بە ئەنجومەنی نوێنەران.