ئۆتۆمبیلێكی سمارت بە مەکینەی هەلیکۆپتەرەوە

ئۆتۆمبیلێكی سمارت بە مەکینەی هەلیکۆپتەرەوە
هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە نوێترین کاریدا مەکینەی هەلیکۆپتەرێك دەخاتە سەر ئۆتۆمبیلە "سمارت کار"ەکەی.

بیڵ بێرگ هاووڵاتییەکی 44 ساڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و خولیای سەرەکیی ئەو لێخوڕین و کارکردنیەتی لە ئۆتۆمبیل. لەنوێترین کاریدا مەکینەی هەلیکۆپتەرێك بۆ ئۆتۆمبیلێکی هۆشمەند دادەنێت.

بێرگ، بۆ ئەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی بگەیەنێتە ئاستێکی پێوانەیی، مەکینەی هەلیکۆپتەرێک دەخاتە سەر ئۆتۆمبیلەکەی، کە هێزی مەکینەکە دەگاتە 2000 توانائەسپ و بەو هۆیەشەوە ئۆتۆمبیلە هۆشمەندەکە لە توانایدایە بە خێرایی نزیکەی 354 کیلۆمەتر بڕوات، هەروەها لە ماوەی 9 چرکەدا دەتوانێت خێراییەکەی بگاتە 260 کیلۆمەتر.