ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی تاوانکاریی راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی تاوانکاریی راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی باندێکی تاوانکاری دەستگیر کرد کە تۆمەتبارن بە کوشتن و دزینی ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییان.

پەیامنێری کوردسات نیوز  رایگەیاند: ئاسایشی سلێمانی باندێکی مەترسیداری ئاشکرا کرد و ئەندامەکانیشی دەستگیر کرد.

ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کردنی باندێکی مەترسیداریان راگەیاند کە لەناوشاری سلێمانییدا چەندین تاوانی کوشتن و دزی کردن و رفاندنی ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیانیان ئەنجامداوە.

لیوا حەسەن نوری بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تا ئێستا باندی تاوانکاریی لەو شێوەیە کەمبوون کە بەو دڕندانەیە چەند ھاوڵاتییەکی بێتاوانیان کوشتووە.